قەسری شیرن/ بەندکراوی سیاسی کورد بە دەساڵ زیندان سزا درا

KMMK:
پێنج شەممە ۲۲ خاکەلێوەی ۲۷۱۹ کوردی دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای کرماشان حوکمی کیانووش قارەمانی کە پێشتر لە لایەن لقی۲ دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە قەسری شیرن ۱۰ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەرداسەپێندرابوو سەر ڕاست کردەوە.

شیاوی باسە کە، لە ۲۴ ڕێبەندانی ۲۷۱۷کوردی کیانووش قارەمانی خەڵکی قەسری شیرن ‌ی سەر بە پارێزگای کرماشان دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا و سزای ۲۶ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو دوای دەرکردنی سکاڵا لە هەمبەر ئەم حووکمە بە هۆی نەبوونی بارمتەی ۴۰۰ ملوێنی لە زیندان دا چاوەڕێی حوکمی دادگای پێداچوونەوە بوو.

جێگای ئاماژەیە کە کیانووش قارەمانی لە گوڵانی ۲۷۱٨ کوردی لە لقی ۵ دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە کرماشان بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردێکانی دژی کۆماری ئیسڵامی ئێران بە ۵ ساڵ زیندان و بە هۆی پڕووپاگاندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی بە یەک ساڵ زیندان و لە جۆزەردانی هەر ئەو ساڵەش دا لە لقی ۱۰۱ دادگای کۆماری ئیسلامی ئێرا لە قەسری شیرن بە تۆمەتی ئاگر تێبەردانی بانک و مزگەوت بە ۲۰ ساڵ زیندان سزا درابوو.

جێگای سرنجە کە ناوبراو لە پێوەندی دەگەڵ سەرهەڵدانەکانی بەفرانباری ۲۷۱۷ کوردی دەسبەسەر کراو دوای لێپێچینەوە هەناردەی زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیزێل ئاوای کرماشان کرا.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان