هەواڵەکان

کۆماری ئیسلامی پارەی ئەو گولـلانەی لە کۆڵبەرانی داوە لێیان وەردەگرێتەوە

KMMK:

۲۷ خەرمانانی ۲۷۱٨ کوردی، پەیمان قوولی‌زادە خەڵکی شاری چالدوران هاوڕێ دەگەڵ دوو کۆڵبەری تر لە گووندی سگریت لە سەر سنوورە دەسکردەکانی کۆماری ئیسلامی دەکەونە کەمینی هێزە چەکدارەکانی ئەوان و دوویان بە تووندی بریندار دەبن و کۆڵبەرێک دەکوژرێت.

جێگای ئاماژەیە کە پیمان قوولی‌زادە، بە هۆی تەقەی ئەو هێزانە قاچێکی تەواو لە کار کەوتووەو توانای جوڵانەوەی نەماوە.

جێگای سرنجە کە ئەم کۆڵبەرە لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران تاوانبار کراوە و بە دانانی پێنج ملوێن تمەن پارەی ئەو مەرمی‌ یەی لە لایان هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی وێی کەوتووە سزا دراوە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

Related posts

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سەڵماس، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەمانی ئێران گیانی لە دەست دا

سنه؛ بانگهێشتی هاوڵاتیەک بۆ دادسەرا بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زندان

دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە