دەوڵەتی ئێران کەمپەینی یارمەتیەکانی خەڵکی سەلاس باوەجانی لە پول دوختەر داخست

KMMK:

دووشەمە ۱۹خاکەلێوەی ۱۳۹٨ ی هەتاوی، هێزەکانی سپای پاسداران و هێزه ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کەمپینی یارمەتیە هەناردراوەکانی خەڵکی سەلاس باوەجانیان لە پول دوختەری لورستان پلۆم کرد و رێگایان نەدا یارمەتیەکانی گەل لە رۆژهەڵاتی کوردستان بگەیەتە دەس سێڵاو لێدراوانی لورستان.

بە پێی ئەو زانیاریانەی رادەست گیشتووە؛ یارمەتیەکانی گەل بۆ سێڵاو لێدراوانی پول دوختەر ۱٥ ترەیلی و ٨ بارهەڵگرن بوون کە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە وەک گرووپێکی تیرۆریستی ناسراوە دەستی بەسەردا گرتوون و بەرپرسیارەتی کەمپەکەیشی رادەستی کومیتەی ئیمدادی خومەینی کرد.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەریە کە یاری لێقەوماوان بدات و زەرەر و زیانەکانیان بۆ قەرەبوو بکاتەوە.
بەڵام بە پێچەوانە حکومەتی ئێران خۆی لەم ئەرکە بێبەری دەکات و تەنانەت رێگری لەوە دەکات کە گەل خۆیان یاریدەری لێقەوماوان بکەن.

جێگەی سەرنجە لەچەندین نموونە لە هێرشی هێزە ئەمنی و ئینتزامیەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر خەڵکی مدەنی و میدیاکاران لەم ماویەدا رووی داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان