گەنجێکی بۆکانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:

شەممە ۱۷ خاکەلێوەی ۲۷۱۹ کوردی، گەنجێکی تەمەن ۲۷ ساڵان بە ناوی «ج.م» لە گوندی گوگجلوی سەر بە شاری بۆکان، یەک رۆژ دوایی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش، خۆی هەڵداوەسێ و کوتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

زانیارییەکانی گەیشتو باس لەوە دەکەن کە تەرمی ناوبراو لە لە بەشی لێکۆڵینەوەی پزیشکیە و هێشتا ڕادەستی ماڵباتی نەکراوەتەوە.

ناوبراو پێشووتر چەندین جار هەوڵی خۆکوژی داوە و هێشتا لەسەر هۆکاری ئەو خۆکوژییە هیچ زانیارییەک و بابەتێک دەست نەکەوتووە.

بە پێی ڕاپۆرتەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینیەوە تا ئێستا ۲۲ کەس (١٢ پیاو، ١١ ژن) خۆکوژیان کردوە کە بە خۆکوژی ئەو هاووڵاتیە، رێژەی دەگاتە ۲۳ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان