19 ساڵ ک م م ک

یەکەم کۆنگرەی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سالی ٢٠٠٥، دووەم کۆنگرە سالی ٢٠٠٧، سێیەم کۆنگرە سالی ٢٠٠٨، کۆنگرەی چوارەم سالی ٢٠٠٩، کۆنگرەی پێنجەم سالی ٢٠١٢ و کۆنگرەی شەشەمی لە سالی ٢٠١٣ بەرێوە چووە. لە کۆنگرەی چوارەم واتا سالی ٢٠٠٩ دا، بریار درا کە دەستەی رێبەری ئەو سازمانە لە ٥ کەس پێک بێت و یەک کەس وەک وتەبێژ دیاری بکرێ، لە کۆنگرەی شەشەم دا ئەو بریارە گۆردرا و شێوازی هاوسەرۆکی واتا سەرۆکایەتی هاوبەشی ژن و پیاو پەسەند کرا.

لە ئاگۆستی سالی ٢٠١٥ کۆنگرەی حەوتەمی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان بەسترا. لە ۹ی سپتامبری ۲۰۱۷ هەشتەمین کۆنگرەی ک م م ک بەسترا و بریار درا دەستەی بەڕێوەبەی رێکخراوەکە پێک بێت لە ٧ ئەندامی سەرەکی و دوو جێگر.

لە رێکەوتی ٧ی  دیسەمبەری ٢٠١٩ نۆهەمین کۆنگرەی ک م م ک بە بەشداری کردنی ئەندامان لە کوردستان، ئەورووپا و ئامریکا لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان بەڕێوەچوو و مژارگەل و مۆناقشەی جۆراوجۆر هاتنە بەر باس و گفتوگۆ، لە ئاکامدا چەند گۆڕانکاری لە پەیڕەو و پرۆگرام و یاساکانی ئەم ڕێکخراوەدا کرا.

لە ڕێکەوتی ۱٦ دیسەمبەری ۲۰۲۳ کۆنگرەی یازدەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە شێوەی ئانلاین لە پلاتفۆرمی تلێگرامی ڕێخراوەکە بە ڕێوە چوو و لەم کۆنگرەدا شێوازی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە هاوسەرۆکییەوە گۆڕدرا بە شێوازی بەڕێوەبەری دەستەی ڕێوەبەری و هەڵبژاردای یەک کەس وەک بەرپرسی دەستەی بەڕێوەبەری و وتەبێژی رێخراوەکە.