خۆکوژی پیاوێکی گەنجی خەڵکی بۆکان

KMMK:

ڕۆژی شەممە ۱۷ی خاکەلێووەی ۲۷۱۹ی کوردی گەنجێک بەناوی ” ج.م ” ۲۷ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی “گوگجڵوو ” سەربە شاری بۆکان لە پارێزگای ورمێ لەڕێی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێـنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ، ئەم پیاوە گەنجە تەنیا شەوێک لە ڕێوڕەسمی هاوسەرگیریەکەی تێپەڕێ بوو کە دەستی دابوویە ئەم کردەوەیە و تەرمەکەی بۆ شیکاری و لێکۆڵینەوەی زیاتر گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی یاسایی و هێشتا هیچ سەرچاوەیەک کوشتن یان خۆکوژی ناوبراوی پشتڕاست نەکردۆتەوە وهۆکاری ئەم خۆکوژییە هێشتا نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتەکاجی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۱۲ پیاوو ۱۱ژن ،سەرجەم ۲۳ کەس دەستیان داوەتە خۆکوژی کەلەم ڕێژەیەدوو کچ و کوڕێکی خوار ۱۸ساڵ خۆیان کوشتووە وخۆ سوتاندنی دوو ژن و سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لەژێر چاوەدێری پزیشکیدان بۆ چارەسەری.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان