دۆزینەوەی تەرمی ۱۴ هاوڵاتی کە تا ئێستە لە پارێزگای لوڕستان بەهۆی لافاوەوە خنکاون

KMMK:

بەرپرسی گشتی پزیشکی یاسایی پارێزگای لوڕستان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند لە سەرەتای دەسپێکردنی بارانی بەخوڕ لەو پارێزگایە تا ئێستە ۱۴ تەرمی هاوڵاتیانی لوڕ کەبەهۆی سێڵاو و لافاوی بەهەیبەتەوە خنکاون دۆزراونەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی یاسایی کراون.

بەگوێرەی هەواڵەکە وبەپێی وتەی ناوبراو لەم ڕێژەیە ۳ کەس خەڵکی ئەلی گودەرز، کەسێک لە دووروود، ۳ کەس لە خوڕەم ئاوا، ۲ کەس لە کوهدەشت، ۲ کەس مەعمولان ، ۲ کەس لە چگنی و کەسێک لە نوورئاوا بووە.

شیاوی باسە کە ئەو ڕێژەیە کە لێرە دانی پێدا نراوە و ڕاستەقینە نییە و لەشاری پول دوختەر کە شارەکە و زۆرینەی وگوندەکانی کەوتنە بن ئاو ،ڕێژەیەکی بەرچاو هاوڵاتی بێ سەروشوێن بوون بەڵام دام ودەزگا حکوومییەکان لە وتنی ڕاستییەکان خۆدەبوێرن و دەیشارنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان