ژنێکی کورد لە لایەن مێردەکەی لە وڵاتی نۆروێژ کوژرا

KMMK:
دووشەممە یەکی خاکەلێوەی ۲۷۱۹ کوردی(۱۳۹۸ی هەتاوی) ئەختەر ئەسعەد دانیشتووی شاری سترۆمن لە وڵاتی نۆروێژ لە لایەن مێردەکەی بە لێدانی چەقۆ کوژراوە.

دوابەدوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، پۆلیس بۆی دەرکەوتووە کە مێردی ئەو ژنە ئەو تاوانەی ئەنجام داوە و دەستبەسەریی دەکەن.
جێی ئاماژەیە کە خوێنی ئەو ژنە کوژراوە لەسەر لەش و جلی ناوبراو بووە و دوایش چەقۆکە دۆزراوەتەوە.
ئەختەر ئەسعەد خەڵکی شاری نەغەدە لە رۆژھەڵاتی کوردستانە کە نیشتەجێی نۆروێژ بووە، ناوبراو کچێکی تەمەن هەشت ساڵانی هەیە.
بە پێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا رێژەیەکی زۆری ژنان کوژراو/ خۆکوژی یان کردوە، بەڵام ئەوە یەکەم حاڵەتی مانگی ۴ی ۲۷۱۹ کوردیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان