باشوور/ئامارەکان باس لە زیاد بوونی حاڵەتەکانی توندووتیژی بۆ سەر ژنان دەکات

KMMK:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندووتیژی دژ بە ژنان ئامارێکی نوێی لە سەر ڕێژەی تووندووتیژی بۆ سەر ژنان بڵاو کردەوە.

بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندووتیژی دژ بە ژنان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا کوشتنی ژنان پێنج‌ جار و خۆکوشتن حەوت جار و سووتاندنی ژنان سی وشەش جار و خۆسووتاندنی ژنان دوازدە جار تۆمار کراوە.

هەروەها ۱۴۴۶ جار سکاڵا بە هۆی تووندووتیژی بۆ سەر ژنان و ۲۶ جار پەلاماری تووندووتیژی سێکسی ڕێپۆرت کراون، کە سەرجەم ۱۵۳۲ جار تووندووتیژی دژی ژنان ئەنجام دراوە.

جێگای سرنجە کە، هەولێر و ڕاپەرین بۆ کوشتنی ژنان لە پلەی یەکەم و سلێمانی بۆ خۆکوشتن و خۆسووتاندن و سووتاندن و هەروەها تووندووتیژی سێکسی لە پلەی یەکەم دایە.

هەروەها لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە ڕێژەی تووندووتیژی ئەمساڵ بە بەراوود دەگەل دوو مانگی سەرەتای ساڵی پێش زیادی کردووە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان