مەترسی مینە شاراوەکان بەهۆی لافاوەوە و هاتنیان بۆ شوێنی هاتووچۆی خەڵک

KMMK:

لە حەوتووی ڕابردوودا بارانی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نە تەنیا سێڵاوی لێ کەوتەوە کە بوو بە هۆی دەرکەوتنی مینە شاردراوەکان و ڕاگوێزتنیان لە سەر بەرزایی بەرەو نزمایی و جێگای هاتووچوو.

جێگای سرنجە کە کۆماری ئیسلامی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ناوچە سنوورییەکان لە مین پاقژ کراون ، هەر بەو بۆنەیەوە جێژنی خاوێنکردنەوەیان ئەنجام دابوو. بەڵام بەو حاڵەوە ساڵانە سەدان کارەساتی گیانی ێدەکەوێتەوە
شیاوی باسە کە کۆماری ئیسلامی سەر سنوورەکانی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی مەترسی لە حیزبە کوردییەکانی دەرەوەی سنوور ئەو ناوچانەی مینڕێژ کردبوو، کە ساڵانە خەڵکێکی زۆر دەبنە قووربانی و بە سەدان منداڵ و لاو کەم ئەندام بوونە و قاچ و چاویان لەدەست داوەو خەساری جددیان پێ گەیشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتا ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ۶ کەس بریندار بوون و یەک کەسیش گیانی لە دەست داوە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان