دەست بەسەر کردنی ۱۱۰ شارۆمەندی کورد لە ئامەد

kmmk:
چوارشەممە ۱ی خاکەلێوە پاش تەواو بونی رێورڕەسمی نەورۆز لە ئامەد ۱۱۰ شارۆمەندی کوردی بەشدار بوی رێورەسمەکە پاش هێرشی پۆلیسی تورکیا دەست بەسەر کران.

بە گوێرەی راپۆرتەکە: پاش کۆتایی هاتنی ئاهەنگەکە پۆلیس هێرش دەکاتە سەر بەشدار بوان و ۱۱۰ کەس دەست بەسەر دەکەن و پاشان دەیانبەنە بنکەی پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا لە ئامەد.

لە راپۆرتەکەدا ناوی هەندێک لە دەست بەسەر کراوان راگەیەندراوە کە بەم شێوەی خوارەوەن،

ته‌نزیله‌ ئیلیشه‌ر، شیار تام، فیسان ده‌میر، ئه‌زیزه‌ كاڵكان، ئایگول كارتال، جاهیده‌ چه‌لیك، مه‌له‌ك ئاكمان، شیرڤان چه‌تینئاكای، زه‌هرا ده‌میر، ئاسیه‌ گیونه‌یلی، نه‌فیده‌ یاشا، هاتیڤه‌ سیفچیك، چیده‌م ئای، ئه‌بروو گیوله‌ن، خاتوون ئیپه‌ك، ده‌لال گه‌رگین، فادیله‌ ڤوورال، مه‌حسوون ده‌ره‌، ڕاژبین گووربان، نه‌زیهه‌ شام، سه‌ڤگی یه‌لی، ئامینه‌ تاش و ژنێك به‌ ناوی خه‌زال.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان