KMMK:
لە پاش بەڕێوەچوونی چوارشەممە سووری و جێژنی نەورۆز لەهەموو شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگییەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دژ بە خەڵک هاتە ئاراوە ،بەتایبەت لەشاری مەریوان کە بە شکۆیەی بەرفراوانترەوە بەڕێوە چوو و لەهەمان کاتدا هێزە چەکدارکانی حکوومەتی ئێران پەلاماریان دان و خەڵک بە گژیاندا چوونەوە ،بۆ قەرەبوو کردنەوەی هەیمەنەی تێکشکاوی خۆیان ، لەشارەکانی دیکەوە چەنددین یەکەی دژە شۆڕشیان هێناوە کە ترۆمبێلەکانیان ڕەشە و چەکی قورس و نیوە قورسیان لەسەر و لە قوتابخانەی کچانەی” شاهید” دامەزراون.
شیاوی باسە حکوومەتی ئێران دەیهەوێ بە پێک هێنانی مانۆڕی سەربازی و بەرجەستەکردنەوەی دەسەڵات وهێزی خۆی ، ورە و ئیرادەی خەڵک تێک بشکێنێ و ترس ودڵەڕاوکێیان بۆ ساز بکات و هەیمەنەی تلکشکاوی خۆی قەرەبوو بکاتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان