KMMK:
هەینی ۲۴ ڕەشەمەی ۱۳۹۷ هەتاوی، لاوێکی خەڵکی سەقز بەناوی ئومید حەسەنپوور کوڕی کەمال کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و خۆی کوشت.
جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا لە سەر هۆ و چۆنیەتی ئەو کارەساتە هیچ زانیارییەک لە بەردەست دا نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ۱۱ ژن و ٨ پیاو، سەرجەم ۱۹ کەس دەستیان داوەتە خۆکوشتن کە لە ناویان دا دوو کچ و کوڕێکی ژێر تەمەن ۱٨ ساڵی تێدا بووە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان


