هێزەکانی ئیتلاعاتی پێشیان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە پاڵنگان گرت

KMMK:

ڕەشەمەی ۱۳۹۷ هەتاوی ، شوڕای ئاوایی پەڵەنگان بە دەرکردنی ئاگاداریەک ڕایگەیاند کە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆزی ئەمساڵ لە پاڵنگان پووچەڵ کراوەتەوە.

شیاوی باسە کە تا ئێستا ئاماژە بەهیچ هۆیەک بۆ بەڕێوەنەچوونی ئەو ڕێوڕەسمە نەکراوە.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، بە هۆی زەختی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری کامێران پێش لە بەڕێوەچوونی ئەو جێژنە گیراوە.

جێگای ئاماژەیە کە بەڕێوەچوونی ئەو مەراسمە دەبێتە هۆی هاتنی خەڵکانێکی زۆر بۆ سەیران و سەفەر بۆ ئەو گووندە و هەروەها دەبێتە ئالیکاریک بۆ باشتر بوونی وەزعی کاروبار و سەرچاوەیەکە بۆ باشتر بوونی ژیان خەڵک لە باروودۆخێک دا کە زۆرێک بە هۆی سەختی ژیان و نەبوونی کاروبار ناچار بوون پەنا بۆ ئیشی پڕ مەترسی کۆڵبەری بەرن.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان