ئێران و عێراق کۆڵبەران دەکەنە ئامانج

KMMK:

ڕۆژی ۱۸ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ی هەتاوی، هێزەکانی باشووری کوردستان(هەرێمی کوردستان) و حکوومەتی عێراق لە سنووری ملەپسکەی زنجیرە کێوەکانی  تەتە لە هەورامان بەهێرش بۆسەر کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد، بە نەشیاوترین شێواز هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کردن وزۆرینەشیان دەستبەسەر ودەستیان بەسەر کەلوپەلێکی زۆر وتەنانەت موبایلەکانیشیاندا گرت.

لە هەواڵێکی دیکەدا، ڕۆژی هەینی  ۱۷ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ گرووپێک لە کۆڵبەران لە سنووری پیرانشار دەکەونە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و ئەم هێزانە کۆڵبەران دەکەنە ئامانج و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئەبوبەکر خەڵکی گوندی شەختان بەگرانی بریندار دەبێ.

شیاوی باسە کە ئەم کۆڵبەرە گەنجە بۆ چارەسەری گوازراێەوە بۆ ناوەندی دەرمانی پیرانشار و هەنووکە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان