KMMK:
رێکخراوی هەماهەنگی هاوبەشی ئابووری و گەشەسەندن (OECD) بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە راپۆرتێکی بۆ دیاریکردنی باشترین وڵاتانی جیهان بۆ دۆخی مافەکانی ژنان بڵاوکردەوە، کە تیایدا، سویسرا کە پشتگیری لە یەکسانی ڕەگەزی دەکات لە ناو ماڵ و شوێنی کارەکاندا باشترین وڵاتە بۆ ژنان وئێران و یەمەن خراپترینن.
لە ریزبەندییەکەدا کە ئاماژە بە ناوی ١٢٠ وڵات کراوە، لە دوای سویسرا، دانیمارک، سوید، فەڕەنسا و پرتوگال بە باشترین وڵاتەکان بۆ مافەکانی ژنان دیاریکراون.
لەلایەکی دیکەوە رێکخراوەکە، وڵاتانی ئێران، ئوردن، یەمەن، پاکستانی و زۆرینەی وەڵاتانی ئیسلامی بە خراپترین وڵاتانی جیهان بۆ مافەکانی ژنان دیاریکردووە.
رێکخراوەکە
لە ریزبەندیەکەیدا، جیاکاری، خەتەنەکردن، مافەکانی پەیوەندیدار بە منداڵبوون، جیاوازی داهاتی ژنان و پیاوان، جیاوازی
بریاردان لە ئیش و کارەکاندا و توندوتیژی ڕەگەزی بە پیشێلکارییەکانی دژ بە مافەکانی
ژنان ناوبردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی
کوردستان