شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ ڕۆژهەڵاتی کوردستانی داگرتوە

بەپێی وێنە و وڕاپۆرتێک کە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ،دیسانەوه‌ شەپۆلێکی خۆڵبارین کەشو هەوای ڕۆژهەڵاتی کوردستانی داگرتوەو دۆخی ژینگە وژیان لەشارەکانی سەقز وبانە و مەریوان دامەترسیدار ڕاگەیەندراوە.

شایانی باسە ئەم شەپۆلەسەرجەم هەرچوارپارێزگاکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان واتا ئیلام وورمێی و کرماشان و سنەی گرتۆتەوە.

ساڵانەبەگشتی و تایبەتی لەوەرزەکانی بەهاروهاویندا کەسروشتی کوردستان سەوزایکی بەرچاوی هەیەو وەرزی پێگەیشتنی باخ ودەغڵ ودان و لەوڕگاکانە،بەهۆی خۆڵ وتەپ وتۆزی بیابانەکانی عێراق و ئەردەن و عەروسانەوە، بەدەم ڕەشەبای وەرزەوەڕۆدەکات لە چیاکانی زاگروس و بەشێک لەباشوری و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و جگەلەخەسارێکی زۆری ژینگەیی وهاوردەکردنی زۆرجۆرەنەخۆشین ووایرۆس لەگەڵ خۆی هەم بۆ هاوڵاتیان هەبۆ ئاژەڵ و دارو درەخت و لەوەڕگاکان ،دەبێتەهۆێ ئاستەم کردنی هەناسەدانی منداڵان و کەسانێک کەنەخۆشی دڵ و هەناسەدانیان هەیە. شایانی باسەئەم شەپۆلی خۆڵ بارینەزۆرجار تاران پێتەختی ئێرانیش دەگرێتەوە ،بەڵام تائیستا ڕێژیمی ئێران هیچ کردارێکی بۆ چارەسەری و هاودەنگی لەگەڵ عێراقدا نەکردوەبۆ چارەسەرکردنی کێشەی خۆڵ بارین کەژینگەو ژیانی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا توشی مەترسی کردوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان