هێزە ئەمنییەکان رێگەی دیتنی سامان بە ماڵباتی نادەن


KMMK:

دووشەممە ۱۳ ڕێبەندانی ۱۳۹۷ هەتاوی ، بنەماڵەی سامان جرجیس هوونەرمەندی ڕەپێری کرماشانی ، بۆ دیتنی کوڕەکەیان سەردانی ئیدارەی ئیتلاتی کۆماری ئیسلامی لە کرماشان یان کرد ، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیدارەی ئیتلاعات پێشیان گیراو، ئیزنی هاودیتن دە گەڵ سامان جرجیس یان پێ نەدرا.

جێگای ئاماژەیە کە سامان جرجیس لە ۶ ڕێبەندان‌ی ئەمساڵ دا بە تۆمەتی پڕووپاگەندە دژی دەسەڵات لە ڕێگەی دوو گۆرانی “سنەدژ” و”شەرمەندە”کە تۆماری کردبوو ، دەسبەسەر کرا بوو.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان