KMMK:
شەممە ۱۱ ڕەشەمەی ۱۳۹۷ هەتاوی، چوار بەندکراوی سیاسی کورد، لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ، بە ناوەکانی «کەماڵ حەسەن ڕەمەزان، ئەحمەد تەمووئی، توورەج ئیسماعیلی و حەمید ڕەحیمی» بۆ بەسەرداسەپاندنی سزای نوێ، ڕەوانەی لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ کران.
جێگای ئاماژەیە کە، ئەو چوار بەندکراوە بە هۆی بەشدار بوون لە مانگرتنی گشتی مانگی رەزبەر و هەروەها ئەو کێشانەی لەو مانگەدا لەو زیندانە ڕوویدا، تاوانبارکراون و دۆسیەی نۆێیان بۆ ساز کراوە، تۆمەتی پاڵنراو بۆ زیاد کردنی سزای نوێ لە لایەن ئەم لقەی دادگاوە (تەگەرە خستن لە دیسیپلینی بەندیخانە و سووکایەتی کردن بە شتە پیرۆزەکان) ناو بردراوە.
شیاوی باسە کە لە ڕەزبەری ۱۳۹۷ دوای دەمەقاڵەی زیندانیەکی سیاسی دەگەڵ ڕاسپادە کانی کۆماری ئیسلامی لە ناو بەندیخانەدا و دواتر لێدان و بریندار کردنی زیندانیان لە لایان هێزەکانی تایبەتی زیندان، دەیان زیندانی لە بەشی زیندانیانی سیاسی دەستیان دایە مانگرتن و ناڕەزایی خۆیان دەربڕی.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان