سەلاسی باوەجانی/ بەهۆی خۆسوتاندن ژنێک گیانی لە دەست دا

KMMK:

۱۲ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷، ژنێکی گەنج بەناوی «ل.ڕەمەزانی» خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کرماشان کە چەندد ڕۆژی بەرێ ئاگری لە خۆی بەردابو، گیانی خۆی لە دەستدا.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی باوڕپێکراو: ئەم هاوڵاتییە ۲٤ ساڵ تەمەنییەتی، خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە و بەهۆی کێشەی خاوخێزی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دوێنێ لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەهۆکاری خۆکوژی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە و ئامارێکیشی لەم بارەوە بڵاو کردۆتەوە. بەپێی نوێترین داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە، ۵ پیاو و ۶ ژن و دوو مێرمنداڵ (کچ وکوڕێک)ی خۆار ۱۸ ساڵ کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان