گردبوونەوەی کرێکارانی تراورسی لۆڕستان بەرانبەری بینای قایمقامەتی

KMMK:

سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷، گرووپێک لە کرێکارانی کومپانیای تراورسی لۆڕستان لە بەرانبەر بینای قایمقامەتی لە شاری دروود کۆبوونەوە.

هۆکاری گردبوونەوەی ئەم کرێکارانە پێنەدانی پاشەکەوتی حەقدەستی سێ مانگەی ڕابردوو و وەپاش خستنی جێژنانە و پاداشتنی کۆتایی ساڵ ڕاگەیەندراوە.

ڕێژەی کرێکارانی ئەم کومپانیایە سەرجەم ٤۰۰ کەس دەبن، ئەم کرێکارانە ساڵانێکە ڕووبەڕووی پاشەکەوت کردنی پاشماوەکانی حەقدەست و کێشەی تەئمینی دابین کاری و تەکمیلین. ئەم کێشانە چەنددین جار ناڕەزایەتی کرێکاران لێکەوتۆتەوە.

کرێکارانی تراورس (پێگەی کۆنکرێتی و پۆڵایی یان چێوی کە خەتی ئاسنی لەسەر چفت دەکەن) لە بەشی هێڵ و بنگەی تەکنیک ئاسنە ڕێی لۆڕستان سەرقاڵی کارن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: