کوژرانی کچێکی ۱۵ ساڵ تەمەن بەهۆی تەقینەوەی مین لە دێلوڕان

KMMK:

ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ی هەتاوی، کچێکی ۱۵ ساڵ تەمەنی خەڵکی دێلوڕان سەربە پارێزگای ئیلام بەهۆی تەقینەوەی مینە بە جێماوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران وعێراق گیانی خۆی لە دەست دا.

گەنجێک لە خێڵە کۆچەرییەکانی گوندی نەسر ناوچەی دەشتی عەباس سەربە شاری دێلوڕان بە ناوی «سەعیدە چنانی کچی کازم خەلەف» پێی لەسەر مینی دژە تاک کەوت و بەهۆی تەقینەوەی، گیانی خۆی لە دەست دا.

شیاوی باسە هێشتا ملوێنان مین و بۆمبی بەجێ ماوی شەڕی عێراق و ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێوەی سیستەماتیک خاوێن نەکراوەتەوە کە هەر ساڵەو گیانی دەیان هاوڵاتی کورد لەم ناوچەیە وەردەگرێ.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۶ هاوڵاتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە چوار کەس لەوان لە کۆڵبەرانی کورد بوون بەهۆی تەقینەوەی مین بەگرانی بریندار بوون و ئەم کچە مێرمنداڵە یەکەم قوربانی مین لە ساڵی نوێی زاینییە کە گیانی خۆی لە دەست داوە.


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان