کوژران و بریندار بوونی سێ کۆڵبەر بەهۆی سەرما و سۆڵەوە لە چالدێران

kmmk:

لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو گرووپێک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووری چالدێران لەژێر بەفر و ڕنوودا مابوونەوە ، لەئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوەکانی تاهیر ئەدیبی گیانی لەدەست داوە و فەرهاد نەقشی ۲۱ساڵ تەمەن و کۆڵبەرێکی دیکەیش خەساری گرانی پێ گەیشتووە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم کۆڵبەرانە بە هۆی مانەوە و ژێر بەفر و سەهۆڵبەندان ڕەق هەڵاتوون و خەساریان پێ گەیووە.

شیاوی باسە فەرهاد نەقشی خەڵکی گوندی عیسا گوڵیک کە چەندد ڕۆژێکە لە ژێر بەفر مابوویەوە ئەوڕۆ هەینی ۱۰ی ڕەشەمە بە هەوڵی خەڵک و هێزەکانی مانگی سوور هێنرایە دەرەوە وهەنووکە لە نەخۆشخانەی چالدێراندایە و هەروەها بێهزاد خەلیلی چەندد مانگی ڕابردوو بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بریندار ببوو.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە۱۵ کۆڵبەربەهۆی تەقە و کەوتنە خوارەوە و خنکان لە ئاودا و ڕەق هەڵاتن گیانیان لە دەست داوە و ۳۹ کۆڵبەریش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@kmmkkurdistan