لاوانی نێ بانگهێشتی بنکە ئەمنیەکانی حکومەت دەکرێن

KMMK:

لەرۆژانی ڕابردوو زیاتر لە۳٥گەنج و لاوی شارەدێی نێ سەربە شاری مەریوان بانگهێشتی بنکەی ئتلاعاتی ئێران لەو شارە کراون و پێیان راگەیانراوە کە نابێت بەشداری ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵ بکەن.

ئەو گەنجانەی کە بانگهێشتی بنکەی ئاسایشی حکومەتی ئێران لە مەریوان کراون پێشتر بەشداری چالاکیان هەبووە لە ڕێوڕەسمی نەورۆزدا و ئێستا ئاگادار کراونەتەوە لە ئەگەری بەشدریان ئەوا بە شێوەی ئەمنی بەرسیڤ دەدرێنەوە.

شایانی باسە دانیشتوانی شاردێی نێ هیوادارن رێوڕەسمێکی بە شکۆ و دوور لە ئاڵۆزی بەڕێوەبەرن.
رێوڕەسمی نەورۆز لەرۆژهەڵات وەک هەموو بەشەکانی دیکەی کوردستان هێمای نەتەوەییە و ئەوا چەندین سالە هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئێران بۆ بەڕێوەچوونی ئەم فستیڤاڵە گرفتی جدی درووست دەکەن و ساڵانە بە چندین کەس لە دوای ئاهەنگەکە دەستبەسەر دەکرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان