خۆکوژی ژنێکی ۱۸ساڵ تەمەن لە مەهاباد

kmmk:

پێنجی ڕەشەممەی ئەمساڵ ژنێکی گەنجی ۱۸ساڵ تەمەن بەناوی شەوبۆ بایزیدپەنا کچی جافر خەڵکی گوندی قوڵقوڵەی سەربە بۆکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی باوڕپێکراو : شەوبۆ بایەزێدپەنا ساڵێک پێشتر لەگەڵ پیاوێکی خەڵکی مەهاباد زەماوەندی کرد و لەماڵی بابێ هاوژینەکەی لە زەوییەکانی شارەوانی مەهاباد ژیانی کردووە.

ئەم سەرچاوە لە درێژەدا دەڵێ: خوشکی هاوژین(دش)ی شەوبۆ سەرلە بەیانی بەخۆکوژیەکەی زانیبوو کەبە لەچکەکەی خۆی هەڵواسیووە و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.لەمەڕ هۆکاری خۆکوژی شەوبۆ زانیارییەک لەبەر دەست نییە.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەهۆی کێشەی زۆر لە ئاستی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ۵ پیاو، ۵ ژن ودوو منداڵی خوار ۱۸ساڵ کۆتایان بەژیانی خۆیان هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان