بوولەرزە بەرکەوتوانی سەرپێڵ زەهاو کارەبایان نییە

kmmk:

بێبەری کردنی بوولەرزە بەرکەوتوانی سەرپێڵ زەهاو لە گەیشتنی خزمەتگوزاری، ڕەوشتی ئەوان لە کانێکس ڕووبەڕووی گرفتی زۆرتر بووەتەوە.
بەپێی دواین زانیاری، کارەبای هەندێ لە کانێکسەکان بڕاوە وخەڵک ناچارن بە دایسانی ئاگر شوێنی ژیانی خۆیان ڕووناک بکەنەوە.

دووشەممە حەوتی ڕەشەممەی ۱۳۹۷، بنەماڵەکانی دانیشتووی ئەو کامپانەی نیشتەجێن کە کارەبای کانێکسەکانیان بڕاوە بە دایسانی ئاگر پێشوازیان لە تاریکی و سەرما کرد.

ئەم بنەماڵانە لەبەر دەرکر قایمقامەتی سەرپێڵ زەهاو گردبوونەوە ناڕەزایەتی خۆیان بەرانبەر ئەم دۆخە ڕاگەیاند.
ئەم هاوڵاتیاەی کە بوولەرزەیان بەرکەوتووە لە کەمتەرین خزمەتگوزاری بێبەرین و ژیانێکی پڕ مەینەت بەسەر دەکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان