هێزێکی چەکداری کۆماری ئیسلامی پردێکی هاتوو چۆ لە باشوری کوردستان دەتەقێنەوە

KMMK:

ڕۆژی ۲٤ی فێبریوەری۲۰۱۹ بەرانبەر بە ٥ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ی هەتاوی هێزێکی چەکداری ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران سەروەری خاکی هەرێمی کوردستانی شکاندوە و لەناو خاکی هەرێمدا و لە ناوچەی قەزای پشدەر پردێکی هاتۆ چۆی هاووڵاتییان دەتەقێنێتەوە.

KNN لە ڕاپۆرتێکدا لە گەڵ قایمقامی قەزای پشدەردا کردوەیەت دەڵێت: ئەوپردەی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقاندویەتوە گوندەکانی شێنێ وسونێی بە گوندی بێدەلان لە بەشی ئێران پێکەوە دەبەستێتەوە کە دەکەوێتە سنووری هەرێمی کوردستان و بە تەقاندنەوەی ئەو پردە هاتوچۆی هاووڵاتیان و خاوەن ئاژەڵەکان پەکی کەوتوە.

 دیارە لە ئەم بەر و ئەبەر ئەو چۆمەوە وا تەقێندراوەتەوە لەوەڕگا و موچە و مەزرای دانیشتوانی گوندەکانی شێنێ و سونێ لە بەری بەناو خاکی ئێران بونی هەیە و هەبونی ئاوی زۆری ئەمساڵ ڕێگر دەبێت لە هاتۆ چۆ بە ئاسانی لە نێوان سنووری دەسکردی دوو گوندا.

قایمقامی پشدەر لەو ڕاپۆرتەدا ئاشکرا ڕایدەگەێینێ کۆماری ئیسلامی هیچ بەرپرسێکی هەرێمی کوردستانی ئاگادار نەکردۆتەوە و بەهێزێکی چەکدارەوە هاتوە و ئەو پردەی تی ئین تی ڕێژ کردوە و پرەدەکەیان تەقاندۆتەوە.

دیارە ئەمە دووهەمجارە کۆماری ئیسلامی پردەکانی باشوری کوردستان دەڕوخێنێ و ۳ ساڵ بەرێیش پردێکی تری لە ناوچەی پشدەر تەقاندۆتەوە.

هەرێمی کوردستان هەرچەن ئیستاش بەفەرمی بەشێکە لە خاکی عێراق بەڵام ئەو جیاوازییەی هەیە لە ناو خاکی هەرێمدا ئەوەی سەروەر بێت ئێران و تورکیایە نەک عێراق و هەرێمی کوردستان و بە ڕۆژانە دەبینیرێت هاووڵاتی باشوری کوردستان بە بیانوی سنوور پارێزیەوە بە دەستی هێزەکانی ئێران و تورکیا دەکوژرێت و ماڵ و حاڵی تێک دەچێت و کەسیش لە عێراق مەتەقی لێوە ناێیت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان