رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەی: سزای لە سێدارەدانی سێ منداڵ لە ئێران ڕابگیرێت

KMMK:

رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەی داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە دەست بەجێ لە سێدارە دانی سێ منداڵ ڕابگرێت.

ناوی ئەم منداڵانە بەم شێوازەی خوارەوەیە: محەمەد کەلهوڕ لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بروجێردی لە لوڕستان، بەرزان نەسروڵڵا زادە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەندیخانەی رەجایی شاری لە پارێزگای ئەلبورز و شایان سەعید پور لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە کە مەترسی لە سێدارەدانی خێرایان لە سەرە.

ساڵح حیجازی جێگری مودیری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەفریقا لە رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەی کوتی: «کاربەدەستانی ئێرانی هەرچی زوە دەبێت بۆ نەجات دانی ئەم مناڵانە وەخۆ کەون، لە ئەگەری جێبەجێ کردنی ئەم بریارە، کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران مافی منداڵان بە شێوەیێکی دڕندانە دەخەنە ژێر پێ.»

ئەگەر چی لە سێدارە دانی منداڵان لەتەواوی جیهان قەدەغە کراوە بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێ سزای ئیسلامی بەردەوامە لە سەر لە سێدارەدانی مێر منداڵان.


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان