گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە/دۆخی سڵامەتی زیندانی سیاسی کورد چەنگیز قەدەم خەیری ناجێگیرە

kmmk:

ڕۆژی پێنج شەممە ۲ی ڕەشەمەی ۹۷ زیندانی سیاسی کورد چەنگیز قەدەم خەیری دوور خراوە لە زێدی خۆی کە هەنووکە لە زیندانی مەسجد سلێمان ڕاگیراوە بەهۆی ناجێگیر بوونی تەندرووستی و دۆخی خراپی گورچیلە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان وپاش پشکنینی پزیشکی گەڕێنرایەوە بۆ زیندان.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو ماوەیەکی دەم درێژە لەبەر ئازاری گورچیلە (تەنیا یەک گورچیلەی هەیە)دەناڵێنێ و ناوبراو لە کاتێکدا گەڕێنرایەوە بۆ زیندان کە هیچ چارەسەرییەکی پزیشکی بۆ نەکراو پزیشکەکان هۆشداریان داوە بە بەرپرسانی زیندان گەر چارەسەری بۆ نەکرێت لەماوەی ۶ مانگی داهاتوو لەگەڵ مەترسی جیددی ڕووبە ڕوو دەبێتەوە.

شیاوی باسە چەنگیز قەدەم خەیری لە دایکبووی ۱۳۶۷ی هەتاوی کە لە ساڵی ۱۳۹۰ دەسبەسەر و گوازرابوویەوە بۆ زیندانی ناوەندی سنە ، پاش دووساڵ دوور خرایەوە بۆ زیندانی مەسجید سلێمان .
نابراو لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر بابایی بەتۆمەتی محاربە لەڕێی ئەندامەتی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بە ٤۰ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا .

جێی بیر هێنانەوەیە ناوبراو مانگی گوڵانی ئەمساڵ بۆ ماوەی دە ڕۆژ وەکوو ناڕەزایەتی لەهەمبەر پێڕانەگەیشتنی پزیشکی دەستی دابوویە مانگرتن لە خواردن کە لەسەر وادە و بەڵێنی بەرپرسانی زیندان کۆتایی بە ماگرتنەکەی هێنابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان