دەستبەسەر کردنی دوو شارومەند لە کامێران و سنە

kmmk:

یەک شەممە ۲۸ی رێبەندانی ئەمساڵ شارومەندێکی کورد بەناوی فەرزاد حوسەینی تەمەن ۳۰ ساڵان و خەڵکی گوندی دێوەزناو سەر بەشاری کامێران لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە دەست بەسەر کراوە.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: سەرەڕای بەدواداچونی بنەماڵەی ناوبراو، تا ئێستا هیچ چەشنە زانیارییەک لەسەر هۆکار و شوێنی دەستبەسەر کردنی ناوبراو بەدەست نەکەوتووە.

لە لایەکی ترەوە و بە پێی راپۆرتێکی تر ۳۱ی رێبەندان شارومەندێکی دیکەی کورد بەناوی سەڵمان عابدی لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش لێدانێکی زۆر دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

دەستبەسەر کردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی و ژینگە پارێز لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەڵکشاندایە و بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی نوێی زایینی تا ئێستە ۶۲ چالاکی کورد بەدەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست بەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان