باشووری کوردستان تراژێدی سووتاندن و کوشتنی ژنانە

KMMK:

توندوتیژی دژی ژنان لە باشووری کوردستان بەردەوامە و لە رۆژانی ۱۷ و ۱۸ ی فێوریەی ۲۰۱۹ی زایینی دا ۳ ژن لە پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەست داوە، وا هاتۆتە ڕاگەیاندن کە ئەو سێ ژنە خۆیان کوشتووە.
بە پێی هەواڵەکانی ناوەندی رۆژنیوز، ۱۷ی ئەو مانگە ژنێک بە ناوی “ب م س” بە فیشەکێک خۆی کوشتووە.
هەروەها رۆژی ۱۸ ی مانگی فێوریە رۆزە عەلی عومەر ۲٠ ساڵان خۆی سوتاندوە. گەرچی زۆرتری بەڵگەکان وا نیشان دەدەن کە سوتیندراوە.
رۆژی ۱۸ ی فێوریەش ژنێکی دی بە ناوی شینێ لە شارەدێی بازیانی پارێزگەی سلێمانی بە فیشەکی تاپڕ گیانی لە دەستداوە و بنەمالەکەی وتوویانە کە خۆی خۆی کوشتووە.
بە هۆی نەبوونی یاسا و سیستەمی یاسایی بۆ پاراستنی ژنان و هەروەها لێپرسینەوە و سزادانی تاوانباران بە کوشتنی ژنان، ئەو دیاردە ناحەزە و دژە مرۆڤیە رۆژ بە رۆژ پەرە دەستێنێ و ژنانی زیاتر دەبنە قوربانی.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان