مردنی لاوێک بەهۆی سەرما لە سنووری بانە

KMMK:

شاهۆ قادرپور لەدایکبووی ساڵی ۱۳۸۰ خەڵک ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری نەنووری بانە بەهۆی سەرما وسەهۆڵبەندان گیانی لە دەست داوە،تەرمی ناوبراو ئەوڕۆ سێ شەممە ۳۰ی ڕێبەندان کاتژمێر ۱۷ بەکاتی ناوچەکە دۆزراوەتەوە.

شیاوی باسە هێشتا دەرنەکەوتووە کە ئەو گەنجە کۆچ کردووە کۆڵبەر بووە یان نا.

جێی بیرهێنانەوەیە کەڕۆژانە کۆڵبەران و کاسبکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران ،سەرما، کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی و … گیانی خۆیان لە دەست دەدەن.

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۹وە تا ئێستە ۳۶ کۆڵبەر بریندار و۱۲ کۆڵبەریژ کوژراون،کە بە هەژمار کردنی ئەم گیان بەختکردووەیش ڕێژەی کوژراوان دەگات بە ۱۳ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان