KMMK:
حوکمی ئێعدامی شایان سەعید پوور کەلە تەمەنی منداڵی و خوار ۱۸ساڵ تووشی حاڵەتی کوشتن هاتبوو، لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتی ئێران پەسەند کراوە.ناوبراو نێزیک بە حەوتوویەکە لە زیندان ئێران لە شاری سنە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ئێران لە شاری سەقز.
ئەم منداڵە تاوانبارە کە ڕێکەوتی ۱ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەنلقی یەکی دادگای سزاکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر وەفاییان بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، تاوانبارە بەوەی کەلە ڕووداوێکی شەڕ وتێهەڵچوون لەساڵی ۹۴ هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری سەقزی کوشتبوو.تەمەنی ئەم زیندانییە لە سەردەمی ئەو کارەساتە کەمتر بووە لە ۱۸ساڵ.
بەپێی ڕاپۆرتی ماف نیووز،باوکی شایان سەعید پوور وێڕای پشتڕاستکردنەوەی گواستنەوەی کوڕەکەی بۆ زیندانی ئێران لە سەقز کوتی : ” لەو ڕووەوە کە شایان لەسەردەمی تووشبوونی حاڵەتی کوشتن تەمەنی خوار ۱۸ساڵ بوو،هەم ئێمە و هەم پارێزەرەکەی بە پشتڕاست بوونەوەی حوکمەکەی لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە.ئەم حوکمە لەلایەن دادستانەوە ئەسپاردەی دادوەری دۆسیەکە کراوە، چونکوو من پێش سەپاندنی حوکمەکە چبوومە لای دادوەری دۆسیەکە و ناوبراو کوتی من هەرگیز دۆسیەی کوڕەکەتم چاو لێنەکردووە. من نازانم ، چۆنە منداڵی من تا بەرلە ۱۸ساڵ مافی دەنگدانی نییە بەڵام لەهەمبەر ئێعدام کردنی حوکمێ پەسەند دەکرێ؟ شایان هیچ تێگەیشتنێکی لەوەی تووشی چ حاڵەتێک هاتووە نەبوو تا ئاستێکە تا چەندد مانگیش بەسەر دەستبەسەریدا کاتێک لە زیندانەوە پێوەندی دەگرد هەواڵی کەڵەشێرەکەی دەپرسی.
شایان سەعید پوور پاش ڕوودانی کارەساتەکە، ڕێکەوتی ۲۸ی گەلاوێژی ۹۴ بە هاوڕێیەتی باوکی خۆی ڕادەستی پولیس کرد لە شاری بۆکان وپاشان گوارایەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لە شاری ســن.
ناوبراوی ڕێکەوتی ۱ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکی دادگای سزاکانی ئێران لە پارێزگای سنە بە سەرکایەتی دادوەر وەفاییان حوکمی ئێعدامی بۆ دیاری کرا.
ئێعدامی منداڵ – تاوانباران لە ئێران لەو بابەتانەیە کە بەردەوام ڕووبەڕووی ناڕەزایی نێودەوڵەتی بوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان