بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە ناوچەی پیرانی پیرانشار

KMMK

پنج‌شەممە ۲۵ ڕێبەندانی ۱۳۹۷ هەتاوی، لە سنووری پیرانی سەر بە شاری پیرانشار، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشیان کردە سەر دەستەیەک لە کۆلبەران و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی عووسمان مام حەسەن گوللـە بەر قاچی کەوت و بریندار بوو.

جێگای ئاماژەیە، عووسمان مام حەسەن بۆ چارەسەری پزشکی گوازراوەتەوە بۆ بەشی دەرمانی شاری ورمێ.

بەپێ ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا، ۱۱کۆڵبەر کوژراون و گیانیان لە دەست داوە و ۳۶ کۆڵبەریش بریندار بون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان