KMMK:
سێ شەممە ۲۳ی ڕێبەندان، سیروان قوربانی لە ئەندامانی شۆرای ناوەندی حیزبی یەکیەتی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چالاکی ژینگەپارێزی کامێرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەماڵەکەی دەستبەسەر کرا.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانلە هەواڵێکدا لەم بوارە ئاشکرای کردووە : کاتژمێڕ ۹ی سەرلە بەیانی ،سێ شەممە ۲۳ی ڕێبەندان، کۆمەڵێک لە هێزە ئەمنییەکان لەشاری کامێران بە گەمارۆدان و داخستنی ئەو کۆڵانەی دەچێتە ماڵی ئەم چالاکە ژینگە پارێزییە، پاش پشکنینی ماڵەکەی و دەست بەسەرداگرتنی هەندێ لە کەلوپەلە تایبەتەکانی ، تەلیسیان بەسەر ناوبراودا کرد و دەستبەسەریان کرد.
هەروەها ئەم هێزانە دەستیان بەسەر موبایلی سەمیرا قوربانی خوشکی سیروان قوربانی دا گرت کە ئەندامی کۆمیتەی ژنانی حیزبی یەکیەتی نەتەوەییە لە ڕۆژژهەڵاتی کوردستان و ڕایان گەیاندووە کە ناوبراویش لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوو خۆی بە ناوەندی هەواڵەکانی ئیدارەی ئێتلاعاتی ئێران لە کامێران بناسێنێ.
لە کاتی ئە دەستبەسەرییە کە هاوڕێ لەگەڵ کەشێکی ترس وسام و بێ ڕێزی بە ئەندامانی بنەماڵەی سیروان قوربانی بووە ، سەمیرا قوربانی لەهۆش خۆی چووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
شیاوی باسە کە پێشووتریش دە هاوڵاتی چالاکی کورد بەناوەکانی ؛ فەرهاد محەممەدی، هادی کەمانگەر، حسێن کەمانگەر، بەختیار کەمانگەر، فازڵ قۆیتاسی، ئامانج قوربانی، ڕەزا ئەسەدی، ڕاشد مونتەزری، عیسا فەیزی و زانیار زەمیران دەستبەسەر کراون وحەوتووی ڕابردوو مۆڵەتی دەسبەسەری وڕاگیرانی ئەم کەسانە بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان