ژنێک لەبەر نەبوونی وهەژاری لەدوای ئەوەی دومیرمنداڵی دەکوژێت ،کۆتایی بەژیانی خۆی دێنێت

KMMK:

یەکشەمە21رێبەندانی97ژنێک بە ناو زارا رەحمەتی لەرۆژهەڵاتی کوردستان خەڵکی ئاوایی چغاجانعلی سەر بە کرماشان کۆتایی بەژیانی دوومنداڵەکەی و خۆی هێنا.

بە پێی هەواڵەکە ئەو ژنە سەرەتا دوومنداڵەکەی بەناوگەلی عەلیڕەزای6ساڵان و ئەمیرعەباسی3ساڵان هەڵدەواسێت وپاشان کۆتایی بەژیانی خۆیشی دێنێت.

بەپێی ئەوزانیاریانە دەست کەوتووە ناوبراو بەهۆی نەبوونی وهەژاریەوە دەستی داوەتە خۆکوژی.

جێگای ئاماژەیە هەژاری وبؽ دەرەتانی یەکێک لە هۆگەلی هەرەگەورەی بەرزبوونەوەی رێژەی خۆکوژیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

بە پشت بەستن بە داتاگەلی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۹ زایینی تا ئێستا سێ ژن وسێ پیاو و دوو میرمنداڵی ژێر ۱۸ ساڵان خۆیان کوشتووە کە بە ئەژمار کردنی خوکوژی ئەم بنەماڵەیە ئەژماری ئەوژنانەی خۆیان کوشتووە دەگاتە ۴ ژن وهەروەها ۴منداڵی ژێرتەمەن ۱۸ ساڵان تائێستا خۆیان کوشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان