۲۵۰ هەزار کەس لە حەشیمەتی ورمێ نیشتەجێی پەڕاوێزی شارن

KMMK:

بەپێی وتەی قایمقامەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ شاری ورمی، حەشیمەتی نیشتەجێی پەڕاوێز و شوێنە دوورە دەست و کاولاشەکانی ئەو شارە ناوبەری ۲۴۰ بۆ ۲۵۰هەزار کەس دەبێت.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە درێژەدا ڕایـگەیاندووە؛ ڕێژەی ناوچە و شوێنە نیشتەجێیە نافەرمییەکانی شاری ورمـێ ۲۵ ناحیـە و گەڕەک دەبێ وئەم ناوچانە ۴.۵ لەسەتی ڕووبەری گشتی شار پێکدێنن.

شیاوی باسە سیاسەتی برسی کردنی خەڵکی ئـێران وبەتایبەتی گەلی کورد وقەیرانی ئابووری لە ئێران بووە بە هۆکاری هەڵکشانی هەژاری و بەم ڕێژەیە حەشیمەتی پەڕاوێز نشین، تا ئاستێ کە شارەکانی ورمێ ،سنە، هەمەدان، کرماشان، خوڕەم ئاوا، ئیلام و شاری کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاونی زۆرترین پەڕاوێز نشینی لە ئاستی ئێرانن، بۆ وێنە شاری کرماشان دوویەمین شاری پەڕاوێزنشینە لە ئێران لەدوای گەورەشاری وەکوو تاران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان