حوکمی ۶ ساڵ زیندانی بۆ مەسعوود شەمس نەژاد

KMMK:

ڕۆژی یەک شەممە ۲۱ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی ،مەسعوود شەمس نەژاد پارێزەری دۆسیەگەلی مافی مرۆڤی چالاکانی کورد لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی ۶ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ، مەسعوود شەمس نەژاد ڕێکەوتی ۱۸ی بەفرانباری ئەمساڵ دەسبەسەر کرا وکۆڕی دادگایی کردنی ناوبراو ڕۆژی ۱۱ی ڕێبەندان بە بێ ئامادە بوونی پارێزەرەکەی لە لقی ۳یدادگای شۆڕشی ئیسلامی لە شاری ورمێ بەڕێوە چوو ولەلایەن لقی جێبەجێکاری سزاکانی زیندانی ناوەندی شاری ورمێ بانگهێشت وحوکمی ۶ ساڵ زیندانی تەعزیری بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان