کۆڕی دادگایی کردنی ژاکان باران شاعیری ئیلامی بەڕێوە چوو

KMMK:

۱۵ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷، ژاکان باران شاعیری ئیلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران محاکمە ودادگایی کرا.

پارێزەرانی ئەم شاعیرە کوردستانییە لەمەڕ تۆمەتی سوکایەتی بە پیرۆزییەکان ڕایان گەیاند؛” ئەم تۆمەتە نوێیە لەو تۆمەتانەی نییە پێشتر درابوونە پاڵی وپارێزراوەکەیشیان لەسەر ئەم بابەتە تۆمەتی پێ نەناسێنراوە(تفهیم اتهام) و سکاڵاکەری نەبووە و لێکۆڵینەوەیش نەکراوە لەسەری.”

دادوەری دۆسیەکە لەدادای حکوومەتی ئێران لە شاری ئیـلام ٕ دۆسیەکەی بە ناتەواو زانی وداوای لێکۆڵینەوە وبەدواداچوونی زیاتری کرد له مەڕ تۆمەتی نوێ جەختی کردەوە. ژاکان باران بە بڵاوکردنەوەی درۆ ودەلەسە و پڕوپاگەندە دژبە کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کـراوە.

شیاوی باسە کە ژاکان باران لە بەفرانباری ۱۳۹۶ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە دەسبەسەر کراو ماوەی ۱۵ ڕۆژ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان