بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە شاری بانە

kmmk:

ڕۆژی سێ شەممە ۱۶ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بەناوی ئاڕمان فەلاحی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە کۆڵبەر نیووز پشتڕاستی کردۆتەوە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەنووری شاری بانە بۆسە بۆگرووپێک کۆڵبەر دادەنێن وپاشان دەیان دەنە بەر دەسڕێژی فیشەک ولەئاکامدا ئەم کۆڵبەرە بریندار دەبێ وپاشان دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری بانە.

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۱۱ کۆڵبەر کوژراون و ۲۹ کۆڵبەریش بریندار بوون.کە سەرجەم ٤۰ کۆڵبەر وکاسـبکاری کورد بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ،یان سەرما یان کەوتنە خوارەوە لە هەڵدێر ،خەساریان پێ گەیووە وبوون بە قوربانی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی لەم دەڤەرە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان