kmmk:
سێ هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار کە لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر و لێکۆڵینەوەیان لەسەر کرابوو، ڕۆژی ۱۸ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانەوە بەتۆمەتی هاریکاری حیزبە ئوئوزیسیۆنە کوردییەکان زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.
باپیر بەرزە ، ئەحمەد فەلاتەڕەشی و سلێمان محەممەد نەژاد بە تۆمەتی هەوڵ دان دژبە ئاسایشی نەتەوەیی لەڕێی هاریکاری حیزبە ئوپوزیسیۆنە کوردییەکان سەرجەم بیست وپێنج ماە زیندانیان بۆ دیاری کــرا.
ئەم حوکمە لەلایەن لقی ۱۰۲ی دادگای سزاکان ودادگای شۆڕشی ئێرانەوە لە پیرانشار دەرچووە وپێی ڕاگەیاندراوە.
باپیرە بەرزە کە خەڵکی گوندی چیانە، کوڕی عوسمانە، ۸ مانگزیندان، ئحمەد فەلاتەڕەشی ۵مانگ و سلێمان محەممەد نەژاد کە ۲۰ساڵی تەمەنە وخەڵکی گەرگۆڵە ساڵێکی بەسەردا سەپێنرا.ناوبراوان بە ناڕەزایی دەربڕین بەو حوکمە و بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کراون.
ناوبراوان لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا دەستبەسەر و هەموویان بە تۆمەتی هەوڵدان دژبە ئاسایشی نەتەوەیی لەڕێی هاریکاری حیزبە ئوپوزیسیۆنە کوردییەکان دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گوازراونەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆمری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ولە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوەدا لە دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەیان بێبەری کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان