ڕاگواستنی بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدامی کورد بۆ قەرەنتینەی زیندانی زاهیدان

ڕۆژی سێ شەممە ۳ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی بەندکراوی بیروباوەڕی کورد ئەبووبەکــر ڕۆســتەمی پاش بانگهێشت کردنی بۆ نووسینگــەی بەرپرسی زیندان گوازراوەتەوە بۆ بەشی قەرەنتینەی ئەو زیندانە.
بەگوێرەی هەواڵەکە کە کەمپەینی چالاکانی بەلووچ ڕایان گەیاندووە :ناوبراو لە بەندی سێی زیندانی ناوەندی زاهیدان ڕاگیرابوو .هەروەها بەرپرسی زیندان (خوسرەوی) ناوبراوی بە ناردنەدەرەوەی بابەتی ئەو پێشێلکاریانەی لەسەر مافی زیندانیان جێبەجێ دەکرێ بۆ ناوەندە مافی مرۆییەکان تۆمەتبار کردووە. و ئەگەری ئەوە هەیە دووری بخەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەبووبەکر ڕۆستەمی لەدایکــبووی ۱۳۷۳ی هەتاوی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی سەربە پارێزگای کرماشان ،خوێندکاری تێرمی چواری زانکۆی زانستی پزیشکی زابول کە ڕێکەوتی ۲۵ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹٤دەسبەسەر کرا و گەلاوێژی ۹۶ بە تۆمەتی ” محاربە وهاریکاری گرووپە دژبەرەکانی دەسەڵات” بە ۵ ساڵ زیندان وئێعدام مەحکووم کــرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@kmmkkurdistan