بانە/کۆلبەرێک بریندار بوو و دەست بەسەر کۆڵ‌وباری کۆڵبەران دا گیرا


KMMK

شەممە ۱۳ ڕێبەندانی ۱۳۹۷ هەتاوی لە سەر سنووری ئارمەردە ‌ی سەر بە شاری بانە تاقمێک لە کۆڵبەران ناو ئۆتۆمبێڵێک کە کۆڵبەرانی لە سەرسنووری ئارمەردە بەرەو شاری بانە ڕادەگوێست کەوتنە ناو بۆسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و ڕووبەڕووی هێرش و تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە بوونەوەو لەو ناوەدا کۆڵبەرێک بریندار بوو.

عوسمان کڵاوگیز کۆڵبەری کاسبکاری شاری بانە لە و هێرشەی بۆ سەر کۆڵبەران کرا ، بریندار بوو.

جێگای ئاماژەیە کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دوای هێرشی ڕاستەوخۆی و تەقە لە کۆڵبەران ئۆتۆمبێلەکەشیان ئاگر تێبەردا و دەستیان بەسەر کەل‌وپەلی کۆڵبەرانیش دا داگرت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@kmmkkurdistan
@name…