هێرشی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر کۆڵبەران و کوژران وبرینداربوونی ۴ کۆڵبەر

kmmk:

بەهۆی هێرش وپەلاماری هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر گرووپێک لە کۆڵبەران لە دەورووبەر گوندی “بڕوێشکانی” سەربە نەنوور کە شەوی دووشەممە ۸ی ڕێبەندان هاتەئاراوە ،دوو کۆڵبەر بریندار بوون و بۆجارەسەری گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی بانە.

تاقمێک لە کۆڵبەران بۆ ڕزگارکردنی گیانی خۆیان لە ڕێگەکە لایان داو وبەهۆی بارینی بەفر وبۆران دوو کۆڵبەر بەناوەکانی سامان ساڵحی خەڵکی شاری سەقز و محەممەد کەریمی خەڵکی گوندی شوێ بەهۆی سەرماوە گیانی خۆیان لە دەست دا.

تەرمی ئەم دوو کەسە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە دۆزراوەتەوە و گوازراوەتەوە بۆ ساردخانەی نەخۆشخانەی بانە.
کوشت وبڕی سیستەماتیکی کۆڵبەر بووە بە حاڵەتێکی ڕۆژانە و بەردەوام شایەتحاڵی کوشتنی کۆڵبەرانین.

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تائێستا ۲۲ کۆڵبەر بریندار بووە و۸ کۆڵبەر کوژراون.کەبە کوژران وبرینداربوونی کۆڵبەران، ڕێژەی بریندارەکان گەیشتووە بە ۲۴ و ڕێژەی کوژراوانیش بە ۱۰کەس.کۆی گشتی تائێستە ۳٤ کەسە دەبێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان