داوای هاریکاری کردنی بنەماڵەی کۆڵبەرێکی بێ سەروشوێن کراو

kmmk:

سێ شەممە ۹ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی ،کۆڵبەرێک بەناوی عەباس قادرزادە خەڵکی گوندی داراوێی سەربە ناوچەی شاری بانە ون وبێ سەروشوێن بووە.

ئەم کۆڵبەرە کوردە لە دوو ڕۆژ پێشووترەوە لەکاتێکدا بۆ هێنانی بار لەماڵ چوەتەدەر ،هێشتا نەگەڕاوەتەوە.
بنەماڵەکەی بۆ دۆزینەوەی بەرەو گوندی بڕوێشکانی چوون وداوایان لەخەڵکی ئەوێ کردووە یارمەتی دەریان بن.تائێستە نەیان توانیووە بیدۆزنەوەوهی زانیارییەک لە مەڕ چارەنووسی ئەم کۆڵبەرە بەدەستەوە نییە.

شیاوی باسە کە کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەرانی کورد وەکوو هەموو دەم دەکاتە ئامانجی ڕاستەوخۆ و دەیان کوژێ.
دڵەڕاوکێ سەبارەت بەم کۆڵبەرە لەهەڵکشاندایە وبنەماڵەکەی داوای یارمەتیان لە هاوڵاتیان کردووە وخوازیاری هاودڵی وهاریکاری ئەوانن بۆ دۆزینەوە و دەستکەوننی زانیارییەک لەسەر ناوبراو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان