ناڕەزایی دەربڕینی کانوونی نووسەران لەمەڕ دەسبەسەری سێ ئەندامی خۆیان

KMMK:

کانوونی نووسەرانی ئێران بەرانبەر بە دیاری کردنی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بۆ سێ کەس لە ئەندامانی خۆیان و دەسبەسەرکردنیان بۆ بۆنەی نەبوونی توانای دابین کردنی ئەم بارمتەیە ناڕەزایی دەربڕی.

لە بەیانییەی ڕۆژی سێ شەممە ۲ی ڕێبەندان بەئامادە بوونی ڕەزا خەندان مەهابادی و کەیوان باژەن، لە ئەندامانی لێژنەی نووسەران وبەکتاش ئابتین، چاودێری کانوونی نووسەرانی ئێران لە لقی ۲۸ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئاماژە دراوە کە دادوەری دادگا بڕیاری کەفاڵەتی سەد ملوێن تمەنێ هەرکام لەوان بکات بە بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بۆ هەرکام لەم سێ کەسە.

ئەم بەیانییەئەم بڕیارەی دادەوەری بە “پێشێلکاری مافی”ی ئەم سێ کەسە نرخاند وبەرانبەر بە دەسبەسەری و گواستنەوەیان بۆ زیندانی ئێڤین پاش نەتوانینی دابین کردنی بارمتە، ناڕەزایی دەربڕیووە.

کانوونی نووسەرانی ئێران، هەڵکشانی بڕیار(بارمتە) لەکاتێکدا تۆمەت لێدراو لەدادگا ئامادە بووە ودژایەتی دادوەری دادگا لەگەڵ داواکاری تۆمەت لێدراو لەمەڕ هەبوونی پارێزەر” پێشێلکاری ئاشکرای مافی بێ ئەملاو ئەولای” تاوانبار زانیووە کە داوەری بێ لایەن بوونی خۆی بە ئاشکرا ناوەتە ژێر پێ.”

ئەم سێ ئەندامەی کانوونی نووسەران بە “پڕوپاگەندە دژبە دەسەڵات” و ” بڵاوکردنەوەی بلاڤۆکی نایاسایی” تاوانبار کراون.هەروەها ئەوان بە بۆنەی چالاکیان لە کانوونی نووسەران وبڵاوکردنەوەی بلاڤۆکی “ئەندێشەی ئازاد” ، بەشی هەواڵەکانی ناوخۆی کانوون، لێکۆڵینەوە ولێپرسینەوەیان لەسەر کــراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@kmmkkurdistan