ئەنجومەنی پەرلەمانی کۆنسەی ئوروپا/ تورکیا دەبێ هەموو زیندانیە سیاسیە کوردەکان ئازاد بکات


KMMK:
پێنج شەممە ۲۴ی ژانویە ی۲۰۱۹ ، ئەنجومەنی پەرلەمانی کۆنسەی ئەوروپا ڕاپۆرتێکی لەسەر تورکیا پەسەند کرد. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراو کە هەموو زیندانیە سیاسییەکان لە سەرویانەوە لەیلا گوڤەن، ئازاد بکرێن.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکە بڕگەیەکی پەیوەندیدار بە عەبدوڵا ئۆجالان ئامادە کراوە کە لەبارەی ڕەوشی عەبدوڵا ئۆجالان و بە بەدواداچوون بۆ زیندانی ئیمرالی دایە و کۆمیتەی نەهێشتنی ئەشکەنجە هەوڵی بۆ داوە.

سی پی تی ڕاپۆرتی سەردانەکەی نیسانی ٢٠١٦ی لە ئازاری ٢٠١٨ ڕاگەیاندبوو، لە ڕاپۆرتەکەدا سەرنجیڕاکێشابووە سەر ئەوەی کە ئۆجالان پێنج ساڵە لەگەڵ پارێزەرەکانی و ١٨ مانگە لەگەڵ خانەوادەکەی دیداری ئەنجام نەداوە.

لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها ئاماژە بەوە کرابوو، کە ئەو زیندانیانەی لەگەڵ ئۆجالان لەو زیندانەدان، پەیوەندییان لەگەڵ جیهانی دەرەوە نییە و مافی تەلەفۆن کردنیشیان لێ بڕاوە و داوا کرابوو، کە کۆتایی بەو دۆخە بێت.
سی پی تی سەرنجی بەوەداوە کە لانی کەم پێویستە مانگێک دووجار ئۆجالان مافی ئەوەی هەبێت، کە پەیوەندی تەلەفۆنی هەبێت و بتوانێت پارێزەرەکان و خانەوادەکەی ببینێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@kmmkkurdistan