بانگهێشت و دەستبەسەری سێ چالاکی سیاسی خەڵکی شاری سونقوڕ لە پارێزگای کرماشان

kmmk:

ڕۆژی سێ شەممە ۲ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی سێ چالاکی خەڵکی شاری سونقوڕی سەربە پارێزگای کرماشان بەناوەکانی : زەهرا ئەسەدی، کەیومەرس واعزی و ئێحسان دارابی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و پاشان دەسبەسەر کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە پاش دەسبەسەری ئەم هاوڵاتیانە لێپرسینەوەی گرانیان لەسەر کرا وپاشان بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کران.
ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات وسوکایەتی بەشکۆی ڕێبەر بووە لە تۆڕە کۆمەڵایەنییەکان.

شیاوی باسە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کۆمەڵێک لە چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی شاری سونقوڕ لە پارێزگای کرماشان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی گشتی پارێزگا کراون وتاقمێکیان بە بازمتە ئازاد کراون و تاقمێکی دیکەشیان هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان وچارەنووسیان ناڕوونە.

کۆمەڵەی مافی مزۆڤی کوردستان