مانگرتنی بێ سنووری ناسر یاگز پێی نایە ۶۳ هەمین رۆژەوە

KMMK:

سێ‌شەممە ۲۲ ژانویە‌ی ۲۰۱۹ زایینی ، چالاکی مانگرتنی بێ‌سنووری ناسر یاگز لە ۶۳ هەمین رۆژی خۆیدا بەردەوامە.

ناسر یاگز ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستانە‌ و لە دژی گۆشەگیری لە سەر ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان عبدووڵا ئۆجالان لە ۶۳ هەمین رۆژی مانگرتنی بێ‌سنووری خۆیدا بەردەوامە.

جێگای ئاماژیە ، کە ناسر یاگز لە بەردەوامی مانگرتنەکەی دا توشی دابەزینی فشاری خوێن و کێشەی گەدە و سەرگێژبوون و سەرئێشە بووەو بە سەختی توانای ئاوخواردنەوەی هەیە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە تا لابردنی گۆشەگیری لە سەر ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان عەبدووڵا ئۆجەلان ، ئەو لە سەر مانگرتنی خۆی بەردەوام دەبێت و نایشکێنێت.

هەر لەو کاتەدا چالاکی مانگرتن لە خواردن هەر بەو ئامانجە لە شوێنەکانی تریش بەردەوامە ،چالاکی مانگرتنی لەیلا گۆڤەن لە ۷۶ مین رۆژدا بردەوامە و چالاکی ستراسبورگ لە ۳۷ رۆژدا دایەو هەروەها زیاتر لە ۲۵۰ زیندانیش لە مانگرتنی بێ‌سنوور دان و ڕایانگەیاندووە کە تا لابردنی گۆشەگیری لە سەر عەبدووڵا ئۆجەلان لە مانگرتن لە خواردن بەردەوام دەبن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان