کرێکارانی شارەوانی بیجاڕ ۴ مانگە مووچەی پاشەکەوتیان وەرنەگــرتووە

kmmk:

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو، شارەوانی شاری بیجاڕ ماوەی چوار مانگە مووچەی کرێکاران و ۵ مانگیشەی مووچەی پاشەکەوت کراوی کارمەندان خۆ لە ئەمساڵدا نەداوە.

سەرۆک شارەوانی بیجاڕ کوتی: پێدانی مووچەی چوار مانگی کرێکاران و پێنج مانگی کارمەندان کە پاشەکەوت بووە، پێویستمان بە ۶ میلیارد هەیە تا مووچەی تەواوی ساڵی ۹۷ بدەین بە جێژنانەوە.

شیاوی باسە کە زۆرینەی شارەوانییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ کێشە وقەیرانی بەڕێوەبەرایەتی وناکارامەیی بەرپرسان ڕووبەڕوویە وشۆراکان لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا نەتوانن و هێزی ئەوەیان،نییە لەگەڵ دەست وپێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی کە ئاستەنگیان بۆ پێک دێنن ڕووبەڕوو ببنەوە ،چونکوو دەست وپێوەندییە ئەمنی وئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زۆرینەی بەشەکانی ڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستێوەردان دەکەن ولەم چوارچێوەیەدا قەیرانی مووچەی کرێکاران، زبڵەکان وکەلاوەنشینی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژە پەرە دەستێنێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان